غالب محمد عەلی

لەکاتی چوونمان بۆ هەولێر، لە بازگەی شێراوە داوای ئیقامەیان لێکردین

لڤین: لە فەیس بووکی غالب محەمەد وەرگیراوە

کاوە محەمەد د.غالب محەمەد، لە هەژماری فەرمی فەیس بووکیان ڕایانگەیاندووە” ئەمڕۆ لەرێگاماندا بەرەو هەولێر، لەبازگەی (شێراوە)، تووشی هەڵوێستێکی سەیر و کۆمیدیش بووین کە وتمان ئەندامی پەرلەمانی عیراق-ین، وتیان ئیقامەتان هەیە؟!”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

پەرلەمانتار و ئیقامە.. ؟

ئەمڕۆ لەرێگاماندا بەرەو هەولێر، لەبازگەی (شێراوە)، تووشی هەڵوێستێکی سەیر و کۆمیدیش بووین کە وتمان ئەندامی پەرلەمانی عیراق-ین، وتیان ئیقامەتان هەیە ؟!، وتمان کاکی برا..ئیقامەی چی، ئێمە پەرلەمانتاری عیراقین؟..خەریکبوو ئۆتۆمبێلەکەمان پێ بوەستێنن و سین و جیمی زیاترمان لەگەڵ بکەن..

..ئیتر دوای هەندێ بێنەوبەردە، ئینجا رێگەیانداین داخلی هەولێربین..ئەوە لەکاتێکدا چەندین ساڵە پەرلەمانتارین و لەتەواوی بازگە و خاڵەکانی پشکنینی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق، کە وتمان پەرلەمانتارین، بەوپەڕی رێز و لوتفەوە پێشوازیمان لێ دەکرێت و کامە رێگا و دەرگای تایبەت و قەدەغەبە بۆ خۆمان و هاوڕێ و هاوکارەکانمان دەخرێنە سەرپشت..

جا کە ئەوە بەرامبەر پەرلەمانتاری فیدراڵی بکرێت، بێگومان بەرامبەر بە هاووڵاتییانی دیکە خراپتر دەکرێت..بێگومان ئەوەی بەرپرسیارە لەم مامەڵە خراپەی بازگەکانی هەرێم، خودی ئاسایش و بەڕێوەبەرانی نین، بەڵکو ئەو دەسەڵاتدارانەن کە دامەزراوە ئەمنییەکانیان لەسەر بنەمای بێڕێزی بەویتر و سووکایەتی بە خەڵک و مڕومۆچی و بێ لوتفی نواندن پەروەردە کردووە، ئەوە لەجیاتی ئەوەی کەسانی خەڵکی خاوەن بڕوانامە و شارەزای بواری ئەمنی و پەروەردەکراو بە ئەتەکێتی مامەڵەی راقیانە لەگەڵ هاووڵاتییان و گەشتیاران لەبازگە و فڕۆکەخانەکان دابنێن و بەردەوام خولی تایبەتیان بۆ بکەنەوە کە بتوانن لەخوێندنەوەی ناسنامە و سایکۆلۆژیای هەر کەسێکی گومانلێکراو وردەکار بن، نەک وەک ئەوەی بەردەوام لەخاڵەکانی پشکنیندا رووبەرووی دەبینەوە کە هەندێجار کەسانێک دانراون تەنانەت نازانن زانیاریی سەر پێناسەکانیش وەکخۆی بخوێننەوە یان پرسیاری زۆر بێ مانا و سەیرت لێ دەکەن کە تووشی دۆشدامانت دەکەن..ئەمە جگە لەچاندنی رق بەرامبەر بە هاووڵاتیانی غەیرە کورد، کە لەدەرەنجامدا هەموو ئەوانە وادەکەن وێنەی هەرێم و پایتەختەکەی لەبەرچاوی هاووڵاتیان و غەیرەکان زیاتر بشێوێنرێت و سروشتی دەسەڵاتە پۆلیسیەکەی هەرێمیش روونتر دەربخات.

کاوە محەمەد د.غالب محەمەد

٢٠٢١/٥/٦



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button