ژمارەیەك پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان:

ئەو دانپیانانەی لە دۆسیەی سزادراوانی بادیناندا هاتووە لەژێر هەڕەشەدا لێیان وەرگیراوە

لڤین:

لە نامەیەکدا کە بۆ دادگای پیاچوونەوەی هەرێمی کوردستانیان ناردووە، ژمارەیەك پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، داوایان کردووە کە” داوا لە دادگاکەتان دەکەین، بڕیارەکەتان، بڕیاری‌ ژمارە (٤٦٨) لە بەرواری‌ (٢٨ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢١) تایبەت بە پیاچوونەوە بە بڕیاری‌ دادگای‌ (تاوانەکانی‌ هەولێر٢) تایبەت بە سزادراوانی‌ پارێزگای‌ دهۆک ڕاست بکەنەوەو سزای‌ هەریەکە لە سزادراوان (شیروان ئەمین، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار موحەممەد ئەمین) هەڵبوەشێننەوە، لەبەر بوونی‌ ژمارەیەک هەڵە”.

دەقی نامەکە:

 

نامەیەک بۆ دادگای‌ پیاچوونەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان

ئێمەی‌ ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، لە ڕێگەی‌ ئەم نامە ئاشکرایەوە، داوا لە دادگاکەتان دەکەین، بڕیارەکەتان، بڕیاری‌ ژمارە (٤٦٨) لە بەرواری‌ (٢٨ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢١) تایبەت بە پیاچوونەوە بە بڕیاری‌ دادگای‌ (تاوانەکانی‌ هەولێر٢) تایبەت بە سزادراوانی‌ پارێزگای‌ دهۆک ڕاست بکەنەوەو سزای‌ هەریەکە لە سزادراوان (شیروان ئەمین، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار موحەممەد ئەمین) هەڵبوەشێننەوە، لەبەر بوونی‌ ژمارەیەک هەڵە کە ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە بەشێکیانن:

١ـ سزادراوان لە قۆناغی‌ لێکۆڵینەوەدا بە پێی‌ یاسا مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوەو پارێزەریان بۆ دابین نەکراوە.

٢ـ ئەو دانپیانانەی‌ لە دۆسیەکانیاندا هاتووە، لە ژێر هەڕەشەدا لێیان وەرگیراوە.

٣ـ سەردانی‌ قونسوڵخانەی‌ ئەمریکاو ئەڵمانیا لە هەولێرو وەرگرتنی‌ هاوکاری‌ بۆ کارو چالاکی‌ مەدەنی‌ لەلایەن سزادراوانەوە بە تاوان ئەژمار کراوە، لەکاتێکدا ئەمە کارێکی‌ تەواو یاساییە، و سەدان ڕێکخراوو چالاکی‌ مەدەنی‌‌و دامەزراوەی‌ حکومی‌‌و ناحکومی‌ لە کوردستان لە ساڵانی‌ ڕابردوو و بەردەوامیش لەلایەن قونسوڵخانەی‌ ئەو دوو وڵاتەو قونسوڵخانەی‌ وڵاتانی‌ تریش هاوکاریکراون‌و هاوکاری‌ دەکرێن، تەنانەت هاوپەیمانان بەردەوام مانگانە هاوکاری‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگەش دەکەن.

٤ـ ئامادەبوونی‌ لایەنی‌ سکاڵاکار کە (ئاسایش) بوون لە نێو هۆڵی‌ دادگادا وەک پاسەوان‌و لە هەمان کاتدا وەک سکاڵاکار پێچەوانەی‌ یاسایە، تەنانەت هەڵسوکەوتی‌ ئەو هێزانە بەبێ فەرمانی‌ دادوەر ئەوەی‌ نیشان دەدا کە ئەو هێزانە لە نێو دادگا باڵادەستن.

هەربۆیە لە ڕوانگەی‌ ڕێزگرتن لەسەربەخۆیی‌ دەسەڵاتەکان‌و دروست نەبوونی‌ پشێوی‌‌و ئاڵۆزی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە کوردستان‌و لە دەست نەدانی‌ متمانە بە دادگاکان‌و چەسپاندنی‌ دادگەریی‌ بۆ سزادراوان‌و کەس‌و کاریان، داواتان لێ دەکەین بڕیاری‌ دەستەی‌ سزایی‌ دادگاکەتان لەلایەن (دەستەی‌ گشتی‌) دادگای‌ پیاچوونەوەوە پیاچوونەوەی‌ بۆ بکرێت‌و ڕاست بکرێتەوەو سزادراوان ئازاد بکرێن، چونکە ئێمە ئاگاداری‌ دۆسیەکە بووین‌و لە ڕۆژی‌ دادگاییەکەش نوێنەرانمان لە ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ پەرلەمان ئامادەبووین‌و هیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە تاوانێک لەسەر سزادراوان ساغ بکاتەوە، و چەندین هەڵەو ستەمی‌ دادوەریی‌ لە دۆسیەکەیاندا هەیە هەر لە قۆناغەکانی‌ لێکۆڵینەوەوە تا دادگاییکردنیان‌و بڕیاری‌ کۆتایی‌.

لەگەڵ رێزدا

ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان:

١ـ گوڵستان سەعید.

٢ـ عەبدولستار مەجید.

٣ـ د.کازم فاروق.

٤ـ د.شێرکۆ جەودەت.

٥ـ عەلی‌ حەمەساڵح.

٦ـ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی‌.

٧ـ ئەبوبەکر هەڵەدنی‌.

٨ـ هاوڕێ مەلا ستار.

٩ـ د.شایان عەسکەری.

١٠. سەرچنار ئەحمەد.

١١ـ شیرین ئەمین.

١٢ـ مژدە مەحمود موحەممەد.

١٣ـ عوسمان کانی‌ کوردەیی‌.

١٤ـ سیپان سالم ئامێدی‌.

١٥ـ کاوە عەبدولقادر.

١٦ـ هڵز ئەحمەد موحەممەد.

١٧ـ دابان موحەممەد.

١٨ـ ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.

١٩ـ ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.

٢٠ـ موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.

٢١ـ د.هەورامان گەچێنەیی‌.

٢٢ـ جەلال موحەممەد ئەمین.

٢٣ـ شاخەوان ڕەوف.

٢٤ـ بەلێن ئیسماعیل.

٢٥ـ گۆران عومەر.

٢٦ـ یاسین خدر.

٢٧ـ ڕزگار شەهید حەمە نەگرەیى.

٢٨ـ بەدریە ئیسماعیل مەحمود.

٢٩ـ عومەر گوڵپی‌.

٦ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢١ – هەولێر

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button