هەرێم ئامادەیە كارەبا بدات بە سێ پارێزگای عێراق

لڤین:

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی “بەغداد ئەلیەوم” دیار بابان، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند” حكومەتی هەرێم ساڵی رابردو ئامادەیی تەواوی خۆی نیشانداوە بۆ پێدانی وزەی كارەبا بۆ ژمارەیەك پارێزگای عێراق”.

سەبارەت بە پارێزگاکانی کە سودمەند دەبن لە کارەبای هەرێم،بڕی کارەباکە ئاشکرای کرد” ئەو پارێزگایانەی عێراق كە سودمەند دەبن لە كارەبای هەرێم بریتین لە نەینەوا، كەركوك و دیالە، بڕی ئەو كارەبایەی كە هەرێم بەو پارێزگایانەی دەدات نزیكەی ٥٠٠ مێگاواتە”.

وتوشیەتی” داوامان لە حكومەتی فیدراڵی كردوە سوتەمەنی بەو وێستگانەی كارەبا بدات كە راوەستاون، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ بەگەڕبخرێنەوە‌و سودیان لێ ببینرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە كە”ئەگەر بەغداد داوای كارەبامان لێ بكات، ئێمە ئامادەین داواكارییەكەی جێبەجێ بكەین، پێدانی ئەم بڕە كارەبایە بە پارێزگاكانی عێراق كاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگاكانی هەرێم نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button