هەوڵی گێڕانەوەی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆی بلۆککراوی عێراق دەدرێت

لڤین:

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” کارکردن بەردەوامە بۆ گێرانەوەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە ئیتالیا، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی سەدام حسین”.

سەبارەت بە بڕی پارە کە، ووتی” بڕی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لەو وڵاتە، نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆیە”.

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق،لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەفیە سوهێل باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا بە روسیا تودەی ڕاگەیاند، وڵاتەکی داوای لە حکومەتی ئیتالیا کردووە،  نیشانەی مامەڵەنەکردن و بلۆککردن لەسەر ئەو پارانەی عێراق لاببات کە بانکەکانی ئەو وڵاتەدا بلۆککراون.

پارە بلۆککراوەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە دەرەوەی وڵات، بەزۆری پەیوەندییان هەیە بە ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٩٠ و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە ٦٦٠و ٦٦١، کە دوای داگیرکردنی کوەیت لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە بەسەر بەغدا سەپێنرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button