له باشماخ كرێكارێكی خهڵكی مهریوان لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا

لڤین:
كرێكارێكی کۆڵبەر خهڵكی مهریوان، له سنووری باشماخ، کەوتە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە و گیانی لەدەستدا.
کۆڵبەرنیوز، لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، دوێنێ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری تورکی “تڕێلە” له مەرزی باشماخ كرێكارێكی كۆڵبهری به ناوی “ڕهحمان مینوویی” خهڵكی گوندی “كۆڵان”ی سهر به ناوچهی مهریوان، کردووە بەژێرەوە و بەهۆیەوە کرێکارەکە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لە کاتی ڕووداوەکە کرێکارەکە کەوتووەتە نێوان بارهەڵگرە تورکییەکە و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دیکە و گیری خواردووە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکە خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە و ڕۆژانە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە کۆڵبەریی بژێوی دابینکردووە.