دادگای پێداچوونەوە لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڕیاریدا

لڤین:

دادگای پێداچوونەوە سزاکەی دادگای تاوانەکانی هەولێری لەبارەی سزادراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی پەسەند کرد و بڕیارەکەی ئاراستەی تیمی پارێزەران کرد.

بە گوێرەی نوسراوێک کە ئاراستەی تیمی پارێزەرانی پێنج سزادراوەکەی بادینانی کردووە، دەستەی سزایی دادگای پێداچوونەوە (تەمیز) بڕیاری سزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

دادگای پێداچوونەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “تاوانباران لە دانپێدانانەکانیان کشانەوە لەکاتی دانیشتنی دادگا بەڵام ئەمە گرنگ نیە چونکە پێشوتر لای دادوەری لێکۆڵینەوەی دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و بەپێی مەودای کاتیش لێکۆڵینەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە نزیکتر بووە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان بۆیە ئەو دانپێدانانە بەهەند وەردەگیرێت”.

دادگای پێداچوونەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان تاوانباران هیچ ئەشکەنجە نەدراون و سکاڵایان لەسەر کەسیش نەبووە”.

16ی شوباتی ئەمساڵ دادگای تاوانه‌كانی هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی” بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج ڕۆژنامەنووس ‌و چالاكی مەدەنی دەڤەری بادینان (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هەریوان عیسا، شڤان سەعید و ئەیاز كەرەم) دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لەهاوڵاتییانی هه‌رێم و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رگریی له‌ ڕۆژنامه‌نووسانەوه‌ رەتكرایەوە و ناڕەزایی توندی بەدوای خۆیدا هێنا، دوای نزیکەی سێ مانگ لە بڕیارەکەی دادگای تاوانه‌كانی هەولێر، دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی وەک خۆی پەسەند کرد.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button