غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین:

حكومەتی مافیاگەرای هەرێم هەتا ئەم ساتە هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی عێراق نەكردوە

لڤین:

غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتارانی عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایانگەیاندووە” حكومەتی مافیاگەرای هەرێم هەتا ئەم ساتە هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی عێراق نەكردوە و یەك دیناری عێراقیشی لە داهاتی ناوخۆی تەسلیم نە كردوە هەتا بەشە بودجەی لە عیراقەوە بۆ بێت”.

لە بەشێکی تری نوسینەکەیاندا هاتووە” هەر ئەو مافیانەی هەرێم كە خەریكی دزین و پاشكۆیین دەڵێن گەر پارە هات ئەوە موچەی فەرمانبەران چاك ئەبێت”.

 

لە كوێن پاڵەوانەكانی بودجە ؟

بۆ پابەند نابن ؟

غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتارانی عێراق

حكومەتی مافیاگەرای هەرێم هەتا ئەم ساتە هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی عێراق نەكردوە و یەك دیناری عێراقیشی لە داهاتی ناوخۆی تەسلیم نە كردوە هەتا بەشە بودجەی لە عیراقەوە بۆ بێت ، هەر ئەو مافیانەی هەرێم كە خەریكی دزین و پاشكۆیین دەڵێن گەر پارە هات ئەوە موچەی فەرمانبەران چاك ئەبێت .

دە فەرموو بۆ پابەند نابن تا موچە چاک بکرێ ؟

یان لە ترسی مەسرور بارزانی كەستان ناوێرن باسی پابەندبون و شتی تر بكەن !

ئێمە پێتان دەڵێم بۆچی پابەند نابن :

بەهۆی ئەوەی داهاتیكی باشتان دەست دەكەوێت لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەی لای خوارەوە :

یەكەم. : داهاتی نەت دەكاتە زیاتر لە (١،٠٤٢،٧٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار كە بەم شێوەیە دەست دەكەوێت :

ڕۆژانە زیاتر لە (٤٧٠) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت ، عیراق ئەم مانگە بەرمیلێکی نەوتی فرۆشتوە بە (٦٢،٧٠) دۆلار گەر یٔێمە بە (١١،٧٠) دۆلار كەمتر بیدەین دەكاتە (٥١) دۆلار،ئەوە جگە لەوەی زیاتر لە (٧٠) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ و لە ناوخۆ دەفرۆشێت و كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چۆنەو چیلێدێت !

دووەم. : داهاتی ناوخۆ مانگانە زیاترە لە (٣٤٠) ملیار دینار و داهاتی ناوخۆ زۆر زیادی كردوە بە هۆی ئەوەی كە باج و گومرك زیاد كراوە لە سەر شت و مەك ودۆڵاریش گران بووە، چونكە (٨٠%) گومرك و باج بە دۆلار وەردەگیرێت و دوای ئەوە دەگۆڕدرێتەوە بە دینار.

كەوات داهاتی هەرێمی كوردستان زیاترە لە (١،٣٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار ، وەك دەزانین مافیاكانی دەسەڵات و بنەماڵە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڵێبڕینی (٢١%) دەدەن كە دەكاتە (703,000,000,000) ملیار دینار .

كەواتە داهاتی هەرێم كە دەمێنێتەوە دوای پێدانی موچە دەكاتە (677,000,000,000)، كە كەس نازانێت چۆن و بە چی سەرفدەكرێت ؟

كەواتە ئەگەر پابەندبن بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق لە قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و ئەگەر ڕێککەوتن نەكەن ئەوا لە قازانجی مافیاكانی دەسەڵات و بنەماڵەیە، هەر كەس و لایەن و وەزیر و گزیرێ پاساویبێ بنەما بێنێتەوە كە موچەی خەڵكی هەرێمی کوردستان كەمكراوەتەوە بەهۆی نەهاتنی پارە لە عیراق یٔەوە ماستاو چی و خزمەتكاری بنەماڵە مافیاگەرەکانە..

کورت و پوختی بابەتەکە ئەمە حەقیقەتەکەیەتی و وە سەلام.

‎تێبینی : ئەوە وێنەی بەشداری كردنە لە كۆبونەوەی لیژنەی دارای لە سەر بودجە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button