قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێم و ئێران درێژکرایەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، رایگەیاندووە “بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە لەمڕۆ رێکەوتی ( ٥ی ئایاری ٢٠٢١ی زاینی ) بەرامبەر (١٥/اردیبهشت/١٤٠٠ی هەتاوی) بۆماوەی ١٦ رۆژی دیکە درێژکرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لە رێکەوتی (  ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١) دا و بەبڕیاری ئێران و لەپێناو رێگریکردن لەزیاتر بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەم بڕیارە دراوە و بەچەند قۆناغێک چەندجارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button