د.کەریم شەریف قەرەچەتانی:

ئەم زمانە بازاری و پڕ جنێوە زمانی مامۆستای ئاینیە؟

لڤین: د.کەریم شەریف قەرەچەتانی:

ئەم زمانە بازاری و پڕ جنێوە زمانی مامۆستای ئاینیە؟

ھاوڕێیانی خۆشەویست دیارە ھەندێکتان باش چاو پێکەوتنەکەی منتان نەبینووە بۆیە دەڵێن باسی دینت کردووە کە ئەوە پسپۆڕی تۆ نیە، راستە دین پسپۆری من نیەو من نەم وتووە ئەو ئایەتە نیە، من تەنھا وتومە ھەق نیە مامۆستای ئاینی ژن بە تەڵاقدان بدات ئەی ئەو ژنەو منداڵەکانی دوای تەڵاق چیان بەسەر دێت دەبێت مامۆستا رێگاچارەیان بۆ بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی کابرا بگەرێتەوە ، من کە وتومە خودای گەوەر دەفەرموێت کفر دەکەیت ئیمانت دەبێت تۆ ئازادی بەڵام دەبێت لە رۆژی حساب باجەکەی بدەیت خۆ بەشی ئەوە شارەزایمان لە دین ھەیە، بەڵام لەوە دەچێت ئەو مامۆستا بەرێزەی منی تاوانبار کردووە چاوپێکەوتنەکەی منی نەبینی بێت و کەسانێک بۆیان باسکردبێت، چونکە لە ڤیدیۆکەی دەڵێت راستە خودا فەرموویەتی کفر دەکەیت بیکە بەڵام دەبوایە بیشی وتایە کە خودا لە رۆژی قیامەت دەیخاتە دۆزەخ، ئێ من ئەوەم لە چاوپێکەوتنەکە وتووە کە رۆژی حساب ھەیە، بۆیە گومانم ھەیە بینیبێتی.

لە لایەکی ترەوە بەڕێزان ئەگەر بە بۆچوونی ئەو من ھەڵەم کردبێت باشە بۆ باسی خێزان و منداڵاکانم دەکات؟ باشە بە قسەی ئەو ئەگەر من لە دین نازانم و ئەو زانایە ئەی خودای گەورە نافەرموێ ھیچ کەس کۆڵی گوناھی کەسانی تر ھەڵناگرێت، ئەی ئەمە پێچەوانەی ئەو ئایەتە نیەو گوناحی ماڵ و منداڵم چییە؟

لە لایەکی ترەوە من نازناوی زانستیم بە توێژینەوەی زانستی و بە ماندوو بوونی خۆم وەرگرتووەو زانکۆ بە منی داوە، ئەی بە چ حەقێک بۆ سوکایەتی لە جیاتی پرۆفیسۆر پێم دەڵێ ترۆفیسۆر ئەمە نەک سوکایەتیە بە من بەڵکوو بە ھەموو مامۆستایانی زانکۆ.

باشە ئەگەر ئەو مامۆستا بەرێزە لە دین زانایەو من نەزان بە چ ئایەتێک بە من دەڵێت فڵتە فڵت و چەندەھا وشەی ناشیرینی تر لە کوێش لە ماڵی خودا؟ باشە خودای گەورە نافەرموێ بە باشترین شێوە مجادەلەیان لەگەڵ بکەن، ئەم زمانە بازاری و پڕ جنێوە زمانی مامۆستای ئاینیە؟

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی

جێگەی ئاماژە پێدانە د.کەریم شەریف قەرەچەتانی ڕایگەیاندووە”لەسەر داوای ژمارەیەک مامۆستای ئاینی بەڕێزو ھاوڕێ و خۆشەویستان کە پەیوەندیان پێوە کردم و کۆمێنتیان بۆ نووسیم کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی شەممە ناکەم بەڵام پەنا بۆ یاسا دەبەم و لە دادگا شکات لە ئەو مامۆستا بەرێزە دەکەم و ھەردوو ڤیدیۆکە پێشکەش بە دادگا دەکەم و با لە دادگا ئەو تۆمەتانەی داویەتە پاڵم و خەڵک لە دژم ھاندەدات و مەبەستی ناوزڕاندنی منە، بیسەلمێنێ، دادگاش ھەر بریارێک بدات من ملکەچی دەبم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button