بەهۆی کێشەی خێزانیەوە پزیشکێکی ژن لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەسەختی بریندار کرا

لڤین:

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، میدیاکانی، ڕاگەیاند” هاووڵاتیەک کە بەناوی (فیراس دەحام عەماش) و پیشەی  پزیشکەو، لەنەتەوەی عەرەبە، لەگەڕەکی قودسی پارێزگای کەرکوک، بەبەکارهێنانی چەک تەقەی لە هاوسەرەکەی خۆی کردووە، کە بە هەمان شێوە پزیشکە و بەسەختی برینداری کردووە”.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە” هەوڵەکە بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی بووە و ٣ فیشەکی پێوەیە لە بەشی سکییەوە و لە ئێستادا ئەو ژنەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تەندروستی ناجێگیرە”.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە کە”  ( فیراس )بەهۆی کێشەی خێزانیەوە پەنای بردوەتە بەر بەکارهێنانی چەک بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی کە  ناوی ( ڕەغداء حسێن تەقی هەزاعە ) و پزیشکە لەنەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لە کەرکوک، و لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٧”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button