بە وێنە.. کچێک لە پردێکی شاری سلێمانییەوە کەوتە خوارەوە

لڤین:

له ڕووداوێكدا كچێك دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی کەوتە خواره‌وه‌، ئۆتۆمبێل لێیدەدات و ده‌ستبه‌جێ گیان لەدەستدەدات.

له ‌ڕووداوێكدا كچێكی ته‌مه‌ن 13-14 ساڵان‌ و له ‌پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانییەوە، كه‌وته‌ خواره‌وه‌، پاش كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌شی بۆسه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ئۆتۆمبێلێك لێداوه‌ و ده‌ستبه‌جێ کچەکە گیانی لەدەستداوە‌.

دوای ڕووداوە کە تەرمی کچەکە گەیەندراوەتە پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button