ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ ئێستا و بۆ دوای هه‌ڵبژاردنیشه

لڤین:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان لەکوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەئامانجی پاراستنی یەکڕیزی کوردە و زۆربەی لایەنەکانیش پشتیوانی دەکەن، جەختیش دەکاتەوە هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و گۆڕان ته‌نها بۆ ئێستا و بۆ هه‌ڵبژاردن نییه به‌ڵكو بۆ دوای هه‌ڵبژاردنیشه.
ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەچاوپێکەوتنێکیدا بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناوزه‌د كراوه له 10-10 ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی كردووه بۆ پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتی به‌ناوی (هاوپه‌یمانی كوردستان) له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك به‌شداریمان كردووه خۆشبه‌ختانه به‌شێكی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریش له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی و دڵسۆزیان بۆ پێكهاته و بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له‌وێ كۆده‌نگیه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئەوەی پشتیوانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بێت ئه‌و به‌لیستی جیا دابه‌زیوه و كاندیده‌كانی دیاریكردووه”.
ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی داوەتە مەکتەبی سیاسی و هاوسەرۆکان بۆ بەستنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن، ئەوەش لەوەڵامی ئەو ناڕەزاییە ناوخۆییەی لەناو ئەو حزبەدا سەریهەڵداوە لەبارەی هاوپەیمانی لەگەڵ گۆڕان و بێئاگایی بەشێک لەبەرپرسانی ئەو حزبە لەوبارەیەوە.
وتیشی “بیست و چوار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیمان هه‌یه له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتیانداوه به مه‌كته‌بی سیاسی و هاوسه‌رۆكان كه هاوپه‌یمانی به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بكرێت گرنگه بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان”
لەبارەی ئەوەی کورسی زیاتر لەقەبارەی خۆی دراوەتە گۆڕان، رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە “هه‌ر كاندیدێك ئه‌گه‌ر ناوی كه‌سه‌كه گۆڕان بێت یان یه‌كێتی بێت ئه‌وانه كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستانین و سه‌ركه‌وتن بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یه”.
دەشڵێت “ئێمه لیستی هاوبه‌شمان هه‌یه ئێمه ناتوانین پێش هه‌ڵبژاردن كورسی بده‌ین به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ڵام ئێمه به‌یه‌كه‌وه له‌هاوپه‌یمانیه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیمان تۆماركردووه و لیستی كاندیده‌كانمان یه‌كخستووه”.
رزگار حاجی حەمە جەختیشیکردووەتەوە، ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ته ته‌نها بۆ ئێستا نییه ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن نییه به‌ڵكو بۆ دوای هه‌ڵبژاردنیشه.