هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

لڤین:
بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی، سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل لە پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئوتومبیل ئاگادار دەکاتەوە و ئاماژه بهوهشدهكات بە هیچ شێوەیەک مامەڵە بە ئوتومبیلی بێ سەرەتاوە نەکەن.
لە ئاگادارییەکدا بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، “ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە کە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ چەند رێنماییەک”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خاڵەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.
رێنماییەکانی هاتووچۆی سلێمانی:
- خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.
- ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیاو پێشانگاکان.
- پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.
- مامەڵە نەکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک.