نرخی ئاوی ماڵان کەمکرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەڕایەتی ئاوی هەرێمی کوردستان، نرخی ئاوی ماڵانی كەم كردەوە و داواش لە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی پارەی ئاو دەکات، چارەسەری كێشەی پێوەری ئاوی ماڵان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەپێی ڕێنماییە هەموارکراوەکانی ڕایگەیاند هەر هاوبەشێکی ئاو، مانگانە زیاتر لە 45 هەزار دینار پارەی ئاوی بۆ بێتەوە، تەنها 45 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

هەر بەپێی ڕێنماییەکان، شوێنەکانی نیشتەجێ بوون و پڕۆژەکان بۆ هەر مەتر سێجایەک تا پێنج مەتر سێجایەک 50 دینار دیاریکراوە، لە پێنج بۆ 15 مەتر 150 دینار، لە 15 تا 30 مەتر 300 دینار، 30-60 مەتر 450 دینار هەروەها 60 مەتر بەرەو سەرەوە 600 دیناریان لێوەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button