بەریتانیا هۆشداری دەدات لەو هێرشە مووشەكیانەی دەکرێتە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا

لڤین:

شەوی رابردوو، دوو مووشەكی جوری كاتیوشا ئاراستەی ئەو بنكە سەربازییە كرا كە هێزەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا تیایدا جێگیركراون، بەوتەی سەرچاوەیەكی سەربازیی سیستەمی بەرگریی مووشەكیی C-RAMی ئەمریكی یەكێك لە مووشەكەكانی تێكشكاندووە و مووشەكەكەی دیكە لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتووەتە خوارەوە.

ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پەیامێكی بە زمانی عەرەبی، لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی شەوی رابردووی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە” ئاراستەكردن مووشەك بۆسەر فڕۆكەخانەی مەدەنیی بەغدا ژیانی عیراقییەكان دەخاتە مەترسییەوە و هەژاریشیان زیاد دەكات، چونكە دەبێتە هۆی ئاستەنگ لە بەردەم وەبەرهێنانی بیانی و گەشتوگوزار.”

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، باڵوێزەکەی بەریتانیا جەختی لەوەشكردووەتەوە”بەردەوامی هێرشی مووشەكی بۆسەر فڕۆكەخانەكە زیان بە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی دەگەیەنێت”.

هەروەها تێیدا هاتووە” ئاراستەكردنی مووشەك بۆسەر فڕۆكەخانەی بەغدا دەبێتە هۆی زیاتر ئەستەمبوونی گەشتی هاووڵاتییانی عیراقی بۆ دەرەوەی وڵات”.

باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق، وەك ئاماژەیەك بە دەربڕینی ناڕەزایی لە بەردەوامی هێرشە مووشەكەییەكان بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاندووە”عێراقییەكان شایستەی ژیانێكی زۆر باشترن لەوەی ئێستایاندا”.

جێگەی ئاماژە پێدانە هێزەكانی ئەمریكا لە بەشێکی فڕۆکەخانەی بەغدا جێگیراون.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button