ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محمد حەلبوسی ئاشکرا کرا

لڤین:

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ ) ، سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، و محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ڕایگەیاندووە” لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە تاووتوێ کرا، بە تایبەتی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و گرنگیی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات.”

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستور.”

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە تەوەرێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا “ئاماژە بە مەترسییەکانی تیرۆر بە گشتی و هەڕەشەکانی داعش کرا کە لە چەندین ناوچەی عێراقدا مایەی هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر ژیانی خەڵک، لەوبارەیەوە ، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و یەكخستنی هەموو هێز و و تواناكان كرایەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەڕشە و مەترسییەكانی تیرۆر.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button