حکومەتی هەرێم داوایەک لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە”لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button