والیەکی داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

لڤین:

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە میدیاکانی رایگەیاندووە” بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم، لەلایەن هەواڵگری عێراقەوە، تۆمەتبارێک دەستگرکراوە.

ووتویشیەتی” چەکدارەکە ناوی ئەبو عەلی جەمیلیە و داواکراوبووە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، ئەو کاتەشی کە دەستگیرکراوە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی پێبووە”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەیشداوە کە”جەمیلی دانی بەوەدا ناوە کە لە ساڵی ( ٢٠٠٥ ) ەوە پەیوەندی بە قاعیدەوە کردووە دواتر بەیعەتی بۆ داعش داوە، دەستی لە دەیان هێرشی تیرۆرستیدا هەبووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button