مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دابەشدەکرێت

لڤین:

لە فەرمانێکدا بۆ گەنجینەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی كردووه پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی( ١٢ی ٢٠٢٠ )خەرج بكرێت.

لە بەشێکی تری فەرمانەكەدا هاتووە”پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ( ١٢ی ٢٠٢٠ ) به هەمان میكانیزمی مانگی ( ١١ی ٢٠٢٠ ) خەرج بكرێت”.

جێگەی ئاماژە پێدانە بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و سەروو بەكالۆریۆس ( ٣٠٠ ) هەزار دینار بۆ هەر مانگێك خەرج دەكرێت، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش ( ٢٥٠ ) هەزار دینار خەرج دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button