بە تۆمەتی كڕین وفرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دوو کەس دەستگیركران

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاندووە”لە شاری هەولێر،دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”لە کاتی کڕین و فرۆشتنی یەک کیلۆ و ٢٤٠ گرام ماددەی هیرۆین و ٢٠٠ شیت حەبی ترامادۆڵ دوو کەسیان بە ناوەکانی (ا،ا،ه) و (هـ، ک،ن) دەستگیرکردووە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە” تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی (٢٥)ی یاسای ماددەی هۆشبەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button