دەستەی راگەیاندنی عێراق بەرنامەیەکی کەناڵی زاگرۆسی راگرت

لڤین:
دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دوو بەرنامەى تەلەفزیۆنى ڕاگرت کە بە پێچەوانەى ڕێنمایی و ئادابی گشتى میدیاوە کارەکانیان کردووە کە یەکیان بەرنامەی کەناڵێکی پارتییە.
بە پێى ڕاگەیەنراوێکى دەستیە راگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق بڕیار ڕاگرتنى بەرنامەى “طلقة توني” ى تەلەفزیۆنى زاگرۆس و “طنب رسلان”ى تەلەفزیۆنى ئاسیاى دەرکردووە، هۆکارەکەشى بۆ سەرپێچى یاساکانى ڕاگەیاندن گەڕاندووەتەوە.
طلقة توني بەرنامەیەکى کەناڵی زاگرۆس-ە و لەگەڵ خانمانى گۆرانى بێژو سەماکارو مۆدێلەکاندا، سەر بە پارتی دیموکراتە و سەرەتا بە زمانی کوردی پەخشی دەکرد بەڵام دواتر کەناڵەکە پەخشی خۆی کرد بە عەرەبی.