سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

لڤین:
ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری شارەکەوە پێشوازی لێکرا.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری شارەکەوە لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لێکرا.
بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان.
سەردانەکەی حەلبوسی لە کاتێکدایە سەرجەم هیزە سیاسیەکانی عێراق ئامادەکاریان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەم دەستپێکردووە.