تۆمەتبارێك بەبڕێك دراوی عێراقی ساختەوە دەستگیركرا

لڤین:
پۆلیسی سلێمای رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان بەبڕێك دراوی عێراقی ساختەوە دەستگیركرد كە بەنیاز بوو لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە .
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی 1ی 5ی 2021 ، پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك كە بڕێك دراوی ساختەی پێیەو بەنیازە ساغی بكاتەوە ، لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ع ، ك ) لەدایكبوی 1975 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ، لءکۆڵینەوەکانیش بەردەوامی هەیە.