موشەکێک لە بۆشایی ئاسمان لە ڕێڕەوەکەی لادەدات و بەم زوانە دەگاتە زەوی

لڤین:

پێنج شەممەی ڕابردوو چین ساروخێکی گەورەی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، لە کاتی  خولانەوەی بەدەوری زەویدا لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و لەم چەند ڕۆژەی داهاتودا لەسەر زەوی دەنیشێتەوە.

 

بەپێێ ڕاگەیەنراوێکی سپەیس نیوز لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو موشەکەی چین ناردبووی بۆ بۆشایی ئاسمان لە پێنچ شەممەی ڕابردوودا ئەگەری هەیە لەسەرزەوی بنیشێتەوە، موشەکەکە لە جۆری (لونغ ماش 5 B) چینیە کە کێشەکەی دەگاتە 21 تەن.

بەپێی سپەیس نیوز چین موشەکەکەی بەبێ کۆنترۆڵ بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە بەبێ ئەوەی پێشوەخت خاڵێک دیاری کرابێت بۆ نیشتنەوەی لە ناو زەریادا.

سایتەکە دەڵێت پاش سووتانی موشەکەکە لەناو بەرهەهەوادا، ڕەنگە پاشماوە موشەکیەکان بکەونە  زەریاوە، لەگەڵ ئەمەشدا وەک هەڕەشەیەک دەبێت بۆ سەر ناوچە مرۆڤ نشینەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button