محەمەد حاجی مەحمود:

هەوڵەکانی بەغداد بەو ئاڕاستەیەن سنوری جوگرافیای کوردستان زیاتر بەرتەسکتر بکەنەوە

لڤین:

له‌ بەیاننامەیەکدا، محمەد حاجی محمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست، بەبۆنەی هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە پردێ، ڕایگەیاندووە”وا جارێکی تر ‏کە ئەزمەی بێ متمانەیی و ئەزمەی کۆرۆنا و هاتنی مانگی ڕەمەزان و ململانێی هێزە سیاسییەکان و هەوڵەکانی بەغداد بەو ئاڕاستەیەن کە فشاری زیاتر لە سەر هەرێمی کوردستان دروست ببێ سنوری جوگرافیای کوردستان زیاتر بەرتەسکتر بکەنەوە، تاوەکو باشتر بتوانن جەماوەری کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە لەم کاتەدا بۆ لە ناو بدەن و کردیان”.

لەکۆتای بەیاننامەکەدا هاتووە”دڵنیایان ئەکەینەوە کە خوێنیان نەک بەفیڕۆ ناچێت بەڵکوو خوێنی ئەوان ئەبێتە ئاگرێک دوژمنان ئەسوتێنێ، جێگای خۆیەتی لە کاتێک دا دوژمنان ڕەحم بە میلەتە ناکەن لەسەر خاک و ماڵی خۆیان، بۆیە یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستان دەرمانی چارەسەری ئەو دەردەیە، خەڵکی کوردستایش چاوەڕێیە، چیتر چاوەڕێی بەغدا مەبن و هێزی پێشمەرگە تەنها پشت بە هێز و توانای خۆی ببەستێ و چیتر چاوەڕێی بەغداد مەبن”.

 

ده‌قی بەیاننامەی محەمەد حاجی مەحمود، بە بۆنەی هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە:

بەڕێزان کەسوکاری شەهیدانی پردێ، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جەماوەری خەلکی کوردستان، وا جارێکی تر ‏کە ئەزمەی بێ متمانەیی و ئەزمەی کۆرۆنا و هاتنی مانگی ڕەمەزان و ململانێی هێزە سیاسییەکان و هەوڵەکانی بەغداد بەو ئاڕاستەیەن کە فشاری زیاتر لە سەر هەرێمی کوردستان دروست ببێ سنوری جوگرافیای کوردستان زیاتر بەرتەسکتر بکەنەوە، تاوەکو باشتر بتوانن جەماوەری کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە لەم کاتەدا بۆ لە ناو بدەن و کردیان، سەرئەنجام بەرەبەیانی شەوی ڕابردودا هێزێکی چەکدار لە کاتی پارشێوی ڕۆژوووانان پەلاماری هێزی پێشمەرگەی کوردستان یان لە سنوری دوبز کەرکوک لە پردێ دا و چوار پێشمەرگە، چوار ڕۆڵەی ئەم میلەتە یان بە ناحەق لە ماڵی خۆیان و لەسەر خاکی خۆیان و لە وڵاتی خۆیان خوێنیان ڕشتن و شەهیدیان کردن و تەرمی خوێناویان بۆ چوار خێزانی بەشمەینەتی کورد ڕۆیشتەوە کە چاوەڕێی ئازیزەکانیان بوون ڕۆژیان لەگەڵ بکەنەوە بە شەهید بوونیان چەند منداڵیان بێ باوک کرد، چوار دایکیان بێ کوڕ کرد، چوار ئافرەتیان بێ هاوسەر کرد، چوار باوکیان بێ کوڕ کرد.
من لێرەوە نامەوێ بە شەرمەوە یا هەر ناوێکی کەوە ناوی ئەو تاوانبارانە، ناسنامەیان ڕوون بکەمەوە، ئەوانە گەر قاعیدە یان جەبهەی نەسرە و بیلاد شام بن، یان تحرر جەیشی حڕ بن یان داعشی بێ ئەو هێزە، گومانی تێدا نییە، کە هێزێکی چاو چنۆک و ڕەشە کوژی هێزێکی عەرەبیە، ئەم هێرشە پێماندەڵێ ،کەهێزێکی عەرەبییە کوردیان لە ماڵی خۆیان لە خاکی خۆیان بە ناحەق شەهید کردووە، بۆیە ئەبێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان وریاتربێت بەرانبەر پیلانی دوژمنانی. جەماوەری کوردستانیش دەبێت بەرچاوی ڕوونتر بێت لە ناسینی دوژمن و ناحەزەکانی.
ئەم نەبەردیەی هێزی پێشمەرگە بە گیانی شەهیدان نەقیب پشتیوان زراری و هێمن یەحیا و ئیدریس بەهرام و حەمید ئیسماعیل تۆمار کرا.
من پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیم هەیە بۆ خێزان و کەسوکار و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان، هیوای چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
دڵنیایان ئەکەینەوە کە خوێنیان نەک بەفیڕۆ ناچێت بەڵکوو خوێنی ئەوان ئەبێتە ئاگرێک دوژمنان ئەسوتێنێ، جێگای خۆیەتی لە کاتێک دا دوژمنان ڕەحم بە میلەتە ناکەن لەسەر خاک و ماڵی خۆیان، بۆیە یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستان دەرمانی چارەسەری ئەو دەردەیە، خەڵکی کوردستایش چاوەڕێیە، چیتر چاوەڕێی بەغدا مەبن و هێزی پێشمەرگە تەنها پشت بە هێز و توانای خۆی ببەستێ و چیتر چاوەڕێی بەغداد مەبن.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/٥/۲
گوڵەخانە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button