وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا دەست بەبەرهەمهێنان دەکات

لڤین:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە”وێستگەی بەرهەمهێنانی ( ١٦٥ )مێگاواتی گەرمیان دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا دەکات و دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان (kv132)”.

هەروەها ئاماژە بەوەیشداروە کە”بڕیار وایە تا ٢٠٢١/٥/١٥ لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە دەست بەبەر هەمهێنانی کارەبا بکرێت لە وێستگەکە کەزۆربەی کارەکانی تەواوبووە بۆ ئەوەی دەست بەبەرهەمهێنان بکات و بخرێتە سەرتۆڕی کارەبای نیشتمانی ، ئەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات بۆ ( 3700-3800 )”.

جێگەی ئاماژە پێدانە بەپێی ووتەی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ( ٦٧٠٠ ) مێگاوات کارەبا هەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەبەردەوامی کارەبایان پێبدرێت، بەڵام لە ئێستادا نزیکی ( ٤٥٠٠ ) مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت لە هەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button