یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرا

لڤین:

پەیمانگای تویژینەوە فەلەكییەكانی نیشتمانی میسر ئاشكرایكرد بەپێی لێکدانەوەکانی ئەوان پێشبینی دەكرێت رۆژی پێنج شەممە (13 ئایاریەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

پەیمانگاکە روونیکردووەتەوە، رۆژی 29 ڕەمەزان كە بەرامبەر 11 مانگی ئایاردەكات مانگی شەوال كاتژمێر 9 ئێوارە بەكاتی قاهیرە لەدایك دەبێت كە ئەو ڕۆژە دەكات خەڵك بۆی دەگەڕێن.

ئەوەشی وتووە، رۆژی 29 رەمەزان لە وڵاتانی سەنیگال و نواكشۆتی مۆریتانیا و مەغریب مانگ پاش خۆر ئاوا دەبێت.

روونیشیکردووەتەوە لەمەككە و قاهیرە 12 خولەك بەر لەخۆرئاوابوون ئاوا دەبێت و ئەگەری بینینی نییە .

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button