وەزیری تەندروستی هەرێم

كارتی تایبەت بەو كەسانە دروست دەكەین كە ڤاكسینیان پێدراوە

لڤین:

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، سەبارەت بە ژمارەی ئەو ڤاکسینانەی کە بۆ هەرێم کوردستان هاتووە، ڕایگەیاندووە”تاوەكو ئێستا ( ٩٨ هەزار و ٨١٠ ) ژمەڤاكسین لەلایەن بەرنامەی نیشتیمانی پێدانی ڤاكسینەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووە”.

لە لێدوانەکەیدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو ڤاکسینانەی کە بە هاووڵاتیان دراوە و ئەوانەیشی کە ئێستە لە سەنتەرەکانن، ئاشکرای کردووە”لەو بڕەش نزیكەی ( ٧٠ هەزار ) ژەمە ڤاكسینە كە دەكاتە زیاتر لە ( ٧٠٪ )ی كۆی ڤاكسینی هاتوو بە هاووڵاتیان دراوە، گوتیشی ئێستا نزیكەی ( ٣٠ هەزار ) ڤاكسین لە سەنتەرەكان هەیە و پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو دوو بڕی دیكەی ژەمە ڤاكسین بگاتە هەرێمی كوردستان”.

رایشیگەیاندووە” لە داهاتوودا كارتی تایبەت بەو كەسانە دروست دەكەین كە ڤاكسینیان پێدراوە بەمەبەستی گەشتكردن بەڵام ئەمە لەو كاتە دەست پێ دەكات كە وەرگرتنی ڤاكسین ببێت بە مەرج بۆ گەشتكردن”.

سەبارەت بە سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسین،و چاودێری کردنیان لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنەوە، ووتویەتی” هەموو ژه‌مە ڤاكسینی هاتوو بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و چاودێری نێودەوڵەتی و نوێنەری كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانەوە چاودێری دەكرێت.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەبارەت بە ژمارەی سەنتەرەکان وەزیری تەندروستی ڕوونیکردووەتەوە کە” بۆ جۆری فایزەر تەنها ٨ سەنتەرمان هەیە ئەمەش بەهۆی قورسی رێككارەكان هەڵگرتن و پێدانی ئەو جۆرە كە دەبێت لە ژێر ( ٧٠ تا ٨٠ ) پلەی ژێر سەدی بێت ئەو جۆرە لە رێگای سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە راستەوخۆ لەلایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنەر چاودێری دەكرێت، وە سەبارەت بە جۆر سینۆفار و ئەسترازینیكا ( ١٢١ ) سەنتەرمان هەیە لە هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی ژەمە ڤاكسین بە هاووڵاتیان”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button