داوا دەکرێت هەرێمی كوردستان پابەندبكرێت بە رێككەوتنی ( ئۆپێك )ەوە

لڤین:

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،داوایکردووە کە” تانە لە یاسای بودجە بدات‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبكرێت بە رێككەوتنی ئۆپیك‌و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ( ٣٣٤ ) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمبكاتەوە”.

هەروەها وەزیرەکە داوایكردوە” لە دادگای فیدراڵی تانە لە یاسای بودجەی ساڵی ( ٢٠٢١ ) بدرێت، چونكە ئەو گۆڕانكاریانەی لەلایەن پەرلەمانەوە كراوە، كەرتی نەوتی عیراق دوادەخات”.

ئاماژەی بەوەشكردوە” كە سەرەتا داوایان كردبوو ( ١١ ملیار‌و ٧٠٠ ملیۆن ) دۆلار وەك شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت لە بودجەدا تەرخان بكرێت، بەڵام ئەم ژمارەیە كەمكرایەوە بۆ ( ٩ ملیار )دۆلار‌و لە دوایین گۆڕانكارییەكانیشدا پەرلەمانی عیراق ئەو بڕەی كەمكردەوە بۆ ( ٦ ملیار‌و ٩٠٠ ملیۆن ) دۆلار، بەم بڕە پارەیەش ناتوانن كۆمپانیاكانی نەوت ڕازی بكەن لە كارەكانیان بەردەوام بن، هەر ئەمەش هانی كۆمپانیا نەوتییەكانی وەك شێڵ و ئێكسۆن مۆبیلی داوە، كێڵگە نەوتییەكانی عێراق بەجێ بهێڵن”.
وەزیری نەوتی عیراق سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان،لە نامەکەیدا رەخنەی لەماددەی ( ١١ )ی یاسای بودجە گرتووە‌و ئاشكرایكردوە” بەپێی ئەو ماددەیە دەبێت بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم ( ٤٦٠ ) هەزار بەرمیل بێت، كە ( ٢٥٠ ) هەزار بەرمیلی بدرێتە عێراق، بەڵام ئێستا بەرهەمی نەوتی هەرێم نزیكەی ( ٤٧٠ ) هەزار بەرمیلە‌و لە یاساكەدا رەچاوی ئەوە نەكراوە كە پابەندبێت بە رێككەوتنی ئۆپیك‌و بەشێك لە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە، بۆیە بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت زیاتر نەبێت لە ( ٣٣٤ ) هەزار بەرمیل.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button