پێشنیاری داخستنی گشتیی بۆ ھیندستان دەکرێت

لڤین:

رۆژنامەی ئیندیان ئێکسپرێسی ھندی لە زاری ئەنتۆنی فاوچی-ەوە ڕایگەیاندووە کە ئاماژەی بەوە داوە کە” ھەرچەندە دابینکردنی ئۆکسجسن و کەلوپەلی خۆپارێزیی تر گرنگن بۆ روبەروبونەوەی ئەو پەتایە، بەڵام پێویستە ھیندستان بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک قەدەغەی ھاتوچۆ بسەپێنێت بۆ سنوردانان بۆ تەشەنەسەندنی زیاتری پەتاکە”.

فاوچی ئاماژەی بەوەشکردوە”ھەرچەندە داخستنی گشتی رێکارێکی پەسەند نیە بەلایەوە بەڵام ئەگەر بۆ چەند ھەفتەیەک ئەو رێکارە بگیرێتەبەر، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت”.

جێگەی ئاماژە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی بڵاو بوونەوەی شەپۆلێکی نوێی فایرۆسی کۆرۆنا کە بە کۆرۆنا هیندیەکە ناودەبرێت ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تووس بوو بەو نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە بە جۆرێکە لە میدیا جیهانیەکان دەنگانەوەیەکی زۆری داوەتەوە، میدیاکانی ئەو وڵاتەیش ڕایانگەیاندووە ئاسمانی پایتەختی وڵات بەهۆی ئاگری سوتانی تەرمەکانەوە بەشەودا ڕۆشن دەبێتەوە و دوکەڵ تەواوی شاری داپۆشیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button