بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەرێمی كوردستان کراوە بە ١٢ بازنەوە

لڤین:

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا، حسێن شێخ رەقیب، بەڕێوەبەری دەستەی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، ڕایگەیاند “دوێنێ كۆتا رۆژی تۆماركردنی لیستی هاوپەیمانییەتی و كاندیدەكان بوو، بە گشتی ٢٦٧ حزب تۆماركراون لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق، هەروەها لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ٤٦ كورسی هەیە، ١٦ كورسی لە هەولێر ، ١٨ كورسی لە سلێمانی و دهۆك ١٢ كورسی، لەو ژمارەیەش دوو كورسی بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكانە و هەڵبژاردنی ئەمجارەش بەشێوەی بازنە ئەنجام دەدرێت”.

بەڕێوەبەری دەستەی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، ئاماژەی بەوەیشدا” ھەرێمی كوردستان بەسەر ١٢ بازنە دابەشكراوە كە ھەولێر چوار بازنە، دھۆك سێ بازنە و سلێمانی پێنج بازنەی هەڵبژاردنن”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەبارەت بە پارێزگای هەولێر، وتی” لە هەولێر ژمارەی پاڵێوراوانی سەربەخۆ هەشت كەس، كاندیدی حزبەكان ٣٣ كەس، كاندیدی هاوپەیمانییەتییەكان ١٢ كەس، كاندیدی مەسیحییەكان ١٠ كەس بوون و كۆی گشتیی لە پارێزگای هەولێر بریتییە لە ٥٣ پاڵێوراو”.

سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی وتی: “لە پارێزگای سلێمانی ١٧ پاڵێوراوی سەربەخۆ هەیە، كاندیدی حزبەكان ٣٣ كەس، كاندیدی هاوپەیمانییەتییەكان ١٥ كەس و كۆی گشتی پاڵێوراوان لە پارێزگای سلێمانی بریتییە لە ٦٥ كەس”.

حسێن شێخ رەقیب، سەبارەت بە پارێزگای دهۆك، وتی: “لە پارێزگای دهۆك، ژمارەی پاڵێوراوانی سەربەخۆ بریتییە لە هەشت كەس، كاندیدی حزبەكان ١٨ كەس، كاندیدی هاوپەیمانییەتییەكان دوو كەس و كاندیدی مەسیحییەكانیش دوو كەس، كۆی گشتی لە پارێزگای دهۆك بریتییە لە ٢٨ پاڵێوراو.

سەبارەت بە کارتی بایۆمەتری، بەڕێوەبەری دەستەی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان،ئاشکرای کرد” سەدا ٦٩،٥ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كارتی بایۆمەتری دەنگدەردانیان وەرگرتووەتەو کە  لە پارێزگای ھەولێر گەیشتووەتە سەدا ٦٤ و لە پارێزگای سلێمانی سەدا ٧٠ و لە پارێزگای دھۆك سەدا ٧٤ و بە گشتی لە ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە سەدا ٦٩،٥”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button