فەرماندەی میحوەری کەرکوکی پێشمەرگە:

تۆڵەی خۆمان لە داعش دەکەینەوە

لڤین:

نوری حەمە عەلی فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ( شەممە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو رایگەیاند”سێ پێشمەرگە شەهید بووە و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارە.”

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە،سەبارەت بەچەك و كەرەستەی جەنگی دەستی هێزەكانی پێشمەرگە، ئاشکرای  کرد “هێزەکانی پێشمەرگە چەک و هێز و پێداویستی و ئیمکانیەتی و سەنگەری باشی هەیە، بەڵام لە کاتێک لە دووری ٥٠٠ مەترەوە هێرشدەکرێت ئەوە پەیوەندی بە چەکەوە نییە”.

نوری حەمە عەلی جەختی لەوەکردەوە کە”لە میحوەرەکەی ئەودا هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا نییە”.

لە کۆتای لێدوانەکەیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە، ووتی “تۆڵەی خۆمان لە داعش دەکەینەوە، بەڵام پێشبینی ئەم جۆرە لە هێرشەمان لەداعش نەکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button