سەرجەم یاریگاکانی پارێزگای ھەولێر کران بە ناوی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی پارتیەوە

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لەسەر بابەتی داگیرکاری و دابەشکردنی زەوی لەشاری هەولێر، ڕایگەیاندووە” پێشترو بە بڕیاری ٧٦٠٤ سەرجەم یاریگاکانی پارێزگای ھەولێر کران بە ناوی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی پارتی”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” پاشان ٢٠٦٧٧( بیست ھەزارو شەش سەدو حەفتاو حەفت) مەتر زەوی لە شوێنێکی ستراتیژی ھەولێر درا بەم ڕێکخراوەو کەس نەیپرسی بۆ چیە!!

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:.

زەوی یاریگاو ڕێکخراوی حیزبی

پێشترو بە بڕیاری ٧٦٠٤ سەرجەم یاریگاکانی پارێزگای ھەولێر کران بە ناوی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی پارتی..

ھەرچەندە ئەم بڕیارەش کۆنە، بەڵام کارکردن پێی بەردەوامە..

پاشان ٢٠٦٧٧( بیست ھەزارو شەش سەدو حەفتاو حەفت) مەتر زەوی لە شوێنێکی ستراتیژی ھەولێر درا بەم ڕێکخراوەو کەس نەیپرسی بۆ چیە!!

ئایا ڕێکخراوێکی حیزبی ئەم زەویە زۆرەی بۆ چی بوو!!

پرسیارەکە ئەوەیە حکومەت ھەیە لە دونیا دەست بەرداری دەیان یاریگای خۆی بێت بۆ ڕێکخراوێکی حیزبی..

ئەم یاریگایانە کراون بە ناو یەکێتی لاوان و دواتر چ گەرەنتیەک ھەیە ھەموو چی بەسەر دێت و دەکرێن بەچی؟

دەزانن ئەم یاریگایانە ئەگەر وەک یاریگاش بمێننەوە چی داھاتێکیان ھەیە بۆ حکومەت!! ساڵانە بەچەند دەدرێن بە کرێ!!

گەڕاندنەوەی یاریگایانە بۆ سەر حکومەتی ھەرێم و تەرخانکردنی داھاتەکەی بۆ خزمەتی وەرزش ھەنگاوێکی دروستە..

یارگای تۆپی پێ مەتر مەتر بۆ خانوو

لە ھەولێر لە گەرەکی ئازادی و پشت قوتابخانەی بارزانی یارگایەکی باشی وەرزشی ھەبوو، چەند ساڵێک پێش ئێستا تێکدرا، وترا یاریگایەکی مۆدێرنی لەسەر دروستدەکرێت، دواتر شەری داعشی بەسەر داھات..وەستا

پاشان فرۆشراوەو کردیانە چەندین پارچە زەوی و خانوی ٢٠٠ مەتری لەسەر دروستکرا..( ڤیدۆکە لە کۆمێنتە)

دۆسیەکەم نارد بۆ بەڕێز د.فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشوی ھەولێر، پێدەچوو نیگەران بێت بەوەی ئەم یاریگا دەکرێتە خانوو، وتی: موڵک صرەفە ..!

ئایا یاریگا چۆن بوە بە موڵک سڕف! ئەی چۆن لە ماستەر پلان یاریگا بوە بە خانوو…

یاریگاکەی ھەڤاڵان

یاریگایەکی گەڕەکی ھەڤاڵانی ھەولێر کە بەپێی زانیاریەکان “ئەمیش ھی یەکێتی لاوانە” ماوەی دوو مانگە یاری تێدا ناکرێت ، کەسێکی ئاگادار پێی ڕاگەیاندم:

بەنیازن بیکەن بە خانوو!!

دۆسیەکەم ناردوە بۆ پارێزگارو دەستەی وەبەرھێنان و وەزیری شارەوانی، چاوڕێی وەڵامم و ھیواموایە وانەبێت!! وێنەکە لە کۆمێنتە.. من لە بەدواداچونی بەردەوامم..

دۆسیەی “زەوی وەک گەورەترین فەساد” بەردەوامە..

عەلی حەمە ساڵح

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button