کۆبوونەوەی داهاتووی ئێران و سعودیە لەسەر ئاستی باڵیۆزەکان دەبێت لە بەغدا

لڤین:

رۆژنامەی ( نیویۆڕک تایمز)ی ئەمریکی، ئەمڕۆ شەممە، ١ی ئایار،لە هەواڵێکیدا سەبارەت بە هەوڵدان بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و سعودیە، ڕایگەیاندووە” بە پێی زانیارییەکان کە لە چەند بەرپرسێکی عێراقی و ئێرانی و راوێژکارێکی حکومەتی ئێران دەستکەوتوون، پێدەچێت کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان ئێران و سعودیە لەسەر ئاستی باڵیۆزەکان لەم مانگەدا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت “.

جێگەی ئاماژە پێدانە، پێشتر رۆژنامەی ( فینانشیاڵ تایمز )، ئاشکرای کردبوو” گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعودیەی لەسەر چەند خاڵێکی ناکۆکی نێوانیان لە بەغدا ئاشکراکرد، بەتایبەت پرسی جەنگ لە یەمەن و ئەو ملیشیا چەکدارییانەی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button