سەبارەت بە داواکردنی چەژنانە لەلایەن کڕێکارانەوە هۆشداری دەدرێت

لڤین:

ئەمڕۆ ( پێنج شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ )لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەشێ راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، ”هەر کرێکار و کارمەندێک داوای جەژنانە لە خەڵک بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.

دەقی ئاگادارییەکە:

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک بەناوی جەژنانە پارە نەدەن بە کارمەندان و کرێکارانی شارەوانی، هەر کارمەندێک یان کرێکارێکیش لە سنووری هەر شەش شارەوانی داوای پارەی کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

ژمارە تەلەفۆنەکان

(07511624550 –  07514146642)

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button