ئەمەریکا:

مەحاڵە پێشبینی داهاتووی ئەفغانستان بکرێت

لڤین:

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا، جەنەڕاڵ مارک مێڵی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ڕایگەیاندووە” مەحاڵە پێشبینی داهاتووی ئەفغانستان بکرێت دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەشی بە مەترسی ” ڕووخانی کابوڵدا ” وەو جەختیشی لەوە کردەوەتەوە ” ئەو ئەنجامە یەکلاکەرەوە نیە”.

هەروەها جەنەڕاڵ مارک مێڵی لە کۆنگرەیەکدا کە پەیمانگای ماکین ڕێکیخستووە وتیەتی ” کۆمەڵێک ئەگەر هەن بۆ ئەنجامەکان، هەندێکیان زۆر خراپن، هەندێکی تریان کەمتر خراپن”.

وتیشیەتی ” لە خراپترین سیناریۆدا، حکومەت و سوپای ئەفغانستان دەڕووخێت، جەنگێکی ناوخۆ هەڵدەگیرسێت و کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە، هەروەها ئەگەری گەڕانەوەی قاعیدەش هەیە.”

جەختیشی لەوە کردەوە ” ئەمڕۆ حکومەتی ئەفغانستان بوونی هەیە، سوپایەکی بەهێزی 350 هەزار سەربازیی هەیە، و ماوەیەکی زۆرە ئەرکی سەربازی دژی تاڵیبان ئەنجام دەدات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button