پەرلەمانتارێکی جیابووەوەی گۆڕان بە سەربەخۆی کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق

لڤین:

لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەمساڵی عێراق، بازنەکانی هەڵبژاردن دابەشکراوە بۆ ( ٨٣ ) بازنەی هەڵبژاردن، و خۆ پاڵاوتن بەشێوەی لیست و بەشێوەی تاك و سەربەخۆش رێگەی پێدراوە، دوا وادەش بۆ تۆماركردنی كاندید و هاوپەیمانێتییەكان و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە كۆتایی مانگی ( ٤ / نیسان )دیاریی كراوە.

پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بڵاویكردەوە تا ( ٢٥ نیسان ) ژمارەی ئەو پاڵێوراوانەی كە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەكەن لە هەرێمی كوردستان 16 كاندیدن و لەسەر ئاستی عێراقیش تا ئێستا ژمارەی كاندیدانی حیزبی و كاندیدانی سەربەخۆ نزیكن لەیەكترەوە.

سەبارەت بەو کاندیدە سەربەخۆیانە، ماڵپەڕی ناس کورد، ڕایگەیاندووە،” غالب محەمەد، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران، بە كاندیدی سەربەخۆ خۆی كاندید دەكات بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی( 10 ئۆكتۆبەری 2021 )و بزوتنەوەی گۆڕانیش سەرقاڵی دوا هەنگاوەكانی ئامادەكردنی لیستی پاڵێوراوەكانی بزووتنەوەكەیە لەبازنەكانی هەرێمی كوردستان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button