سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

لڤین:

پاش پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە،” ئەم یاسایە دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ‌ چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش دادەڕێژێت، لە ڕێگەی پێکهێنانی دادگایەکی نيشتمانیی لە هەرێمی کوردستان ، بە بەشداری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێودەوڵەتیی بۆ لێپێچینەوە له‌ تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کە هاوکار دەبێت لە ڕووی کۆکردنەوەی بەڵگەکان”.

 

دەقی پەیامەکە:

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ، پڕۆژه‌ یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان په‌سه‌ندكرد، بە مەبەستی لێپێچینەوە و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش لە سەر ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و كۆمه‌ڵكوژیی.

ئەم یاسایە دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ‌ چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش دادەڕێژێت، لە ڕێگەی پێکهێنانی دادگایەکی نيشتمانیی لە هەرێمی کوردستان ، بە بەشداری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێودەوڵەتیی بۆ لێپێچینەوە له‌ تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کە هاوکار دەبێت لە ڕووی کۆکردنەوەی بەڵگەکان .

بێگومان ئەمە برینه‌ قووڵه‌كانی قوربانییانی ده‌ستی داعش ساڕێژ ناکات، بەتایبەتی خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان و قوربانییانی دیکە، بەڵام دەبێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تاونباران و هێنانەدی دادپەروەریی زیاتر.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەرکی سەرشانیانه‌ کە تیرۆریستانی داعش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە لە بەرامبەر تاوانه‌كانیان دژ به‌ گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتی بە گشتی. ئەمڕۆ ئێمە هەوڵێک دەدەین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ هاوبەشمان، لە پێناو قوربانییانی عێراق و جیهان.

بێگومان ئه‌مه‌ كاری زۆری ده‌وێت، بەڵام دواجار هەر دێتەدی.

ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆکردنەوە و گه‌یاندنی زانیاری بە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی (یونیتاد) بۆ ئەوەی هاوكاریان بین له‌ كاره‌كانیان.

داوا لە یونیتاد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم پشتگیریی سیستەمی دادوەری هەرێمی كوردستان بکەن، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنان و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەسپێکردنی یەکەم دانیشتنی دادگایی گشتی.

لەم یاسایەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کراوە کە هاوکار و یارمەتیدەر بێت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ قوربانییان لە ڕێگەی سندوقێکی تایبەتەوە ، لە پێناو ساڕێژکردنی برینەکانیان.

داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم، ئەم یاسایه‌ بخاتە پیشینەی بەرنامەی کاری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات، دەنگی لە سەر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت.

هه‌رێمی كوردستان سەرکەوتووانە شه‌ڕی دژی داعش کرد و تێکیشکاند، ئەم شەڕە بە هەموو شێوەیەک بەردەوام ده‌بێت تا ئەو کاتەی دادپەروەریی دێتەدی و قوربانییەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.

سوپاسی ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خان و ئەندامانی تیمەکەی ده‌كه‌م، کە ڕۆڵیێكی گرنگییان لە برەودان بەم بابەتە هەبووە و‌ هاوکاری تەکنیکییان پێشکەشی دامودەزگاکانی دادوەریی هەرێمی کوردستان کردووە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/4/28



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button