لێکۆڵەرانی دادوەری پشتیوانی داواکاری بەشێک لە دادوەرانی هەرێم دەکەن بۆ نەهێشتنی لێبڕینی مووچە

لڤین:

پاش ئەوەی رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، بەشێک لە دادوەر و ئەندامی داواکارى گشتى لە هەرێمى کوردستاندا داواى کۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچە کرد و ڕایانگەیاند، ” ئەگەر پێشتر هەر بیانوویەک بۆ لێبڕینى موچە هەبووبێت، ئێستا بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سەرووى ٦٥ دۆلار و زیادبوونى داهاتى ناوخۆ و رێككەوتن لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵ، ئەوا بواری بۆ ئەو بیانووانە نەهێشتووەتە”.

ڕۆژی ڕابردوویش بەشیک لە پارێزەرانی هەرێم پشتگیری داواکاری دادوەرەکانیان کرد، ئەمڕۆ ١٤٥ لێکۆڵەری دادوەری پشتیوانیان بۆ داوای ئەو دادوەرانە دەربڕی و داوایانکرد کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێندرێت.

لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ )،  ( ١٤٥ ) لێکۆڵەری دادوەری ڕایانگەیاندووە، “پشتیوانی خۆمان بۆ بەیاننامەی دادوەرانی کوردستان دەردەبڕین و داوای کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە دەکەین.”

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا چەند داواکاریەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە، لەوانەیش، “نەهێشتنی لێبڕینی مووچە کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە”.

داواکاریەکی تری بەشێک بەشێک لە لێکۆڵەرانی دادوەری ئەوەیە کە، ” گەڕاندەنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە چەندین ساڵە راگیراوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button