بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6.2 پله هندستانی هەژاند

لڤین:
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به‌گوڕی 6.2 پله‌ی رێخته‌ر هندستانی هەژاند.
بومەلەرزەکە ئەمڕۆ له ویلایه‌تی ئاسامی هیندستان روویدا و به گوێره‌ی راپۆرتەکانی په‌یمانگا پەیوەندیدارەکانی ئەوروپاش، بومه‌له‌رزه‌كە به‌گوڕی 6.2 پله رێخته‌ر له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له باكوری ویلایه‌تی ئاسامی سنوری بۆتان تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، زیانی زۆری ماددی به‌ر هاوڵاتیان كه‌وتووە و له‌چه‌ندین ناوچه‌ش هاوڵاتیان لەترسی ڕوودانەوەی بوومەلەرزە ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه، بەڵام تائێستا لە بەرەی زیانی گیانیەوە زانیاریی بڵاو نەکراوەتەوە.