وەزیری تەندروستی هەرێم

بە میكانیزمێكی گونجاو پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ڤاکسین وەردەگرن

لڤین:

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە ( ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ )، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەراتییە گشتییەكانی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیەی كردوەو لە نوسراوەکەدا هاتووە” دوابەدوای نوسراوەکانی پێشومان جەخت دەکەینەوە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەو سەنتەر و بنکە تەندروستیەکان لەریزی پێشێوەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا”.

وەزیری تەندروستی داوای کردووە، ”كاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ رەچاوكردنی سیستمی تۆماركردن و دابەشكردن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button