لەقامیشلۆ بۆ جاری دووەم ئاگربەست راگەیەنرا

لڤین:

لە ٢٠ی‌ ئەم مانگەوە شەڕو پێکدادانی نێوان ئاسایشی ناوخۆی باکورو خۆرھەڵاتی سوریاو چەکدارانی بەرگری نیشتیمانی سەر بەحکومەتی سوریا لەقامیشلۆ، لە بازگەیەکی ئاسایشی پەیەدە لە فلکەی وەحدە لە گەڕەکی تەی لە شاری قامیشلۆ، دەستیپێکردوه‌و چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ سایتی‌ روسیا الیوم، بۆ جاری دووەم لەدوای دەستپێکردنی شەڕو پێکدادانەکان،بەنێوەندگیریی روسیا، ئاگربەست لەقامیشلۆ راگەیەنرا.

لە بەشێکی هەواڵەکەدا هاتووە” ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌نێوه‌ندگیری‌ پۆلیسی‌ سه‌ربازی‌ ڕوسیاو ئاماده‌بونی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئاسایشی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان‌و سه‌ركرده‌ی‌ چەكدارانی (بەرگری نیشتمانی سوری‌) سەربە رژێمی سوریا ئه‌نجامدراوه‌.

جیگەی ئاماژە پێدانە، به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌، له‌كاتژمێر ٦ی‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌وه‌ تا كاتژمێر ١٠ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ سبه‌ی‌ هه‌ینی‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، هەرچەندە پێشتریش به‌نێوەندگیریی روسیا، ئاگربه‌ستێكی‌ كاتی‌ له‌نێوان ئه‌و دو لایه‌نه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە” هه‌ر ئه‌مرۆ حایس جریانە، سەرۆک ھۆزی بەنی سەعب-یش کە گەورەترین ھۆزی عەرەبە لەناوچەکەو بەشداری کۆبونەوەکانی ئاگربەستی‌ كردووە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا، دوای‌ كوشتنی‌ ئه‌و سه‌رۆك هۆزه‌، هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان، كوشتنه‌كه‌یان خسته‌ ئه‌ستۆی‌  چەكدارانی (بەرگری نیشتمانی سوری‌)”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button