ژنە پۆلیسێكی فەڕەنسی کوژرا

لڤین:

ئەمڕۆ ( هەینی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ )ماڵپەڕی گاردیانی بەڕیتانی، بڵاویکردەوە” لە فەڕەنسا ژنێك بە چەقۆ پەلاماری ژنە پۆلیسێکی داوە، قورگی ژنە پۆلیسەکەی بریندارکردووە و بەهۆیەەوە گیانی لەدەستداوە”.

لەو بارەیەشەوە، گابرێل ئەتاڵ وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسی بە مدیاکانی رایگەیاندووە، ”لەکاتێکدایە کە روبەڕوی درامایەکی خراپ دەبینەوە، هاوسۆزی خۆمان بۆ ئەو ژنە و خانەوادە و هاوکارەکانی دەردەبڕین”.

میدیای فەرمی فەڕەنساش ئاشکرایکردووە “هێرشبەرەکە ناسنامەکەی لەلایەن هەواڵگری ئەو وڵاتەوە نەناسراوە.”

لە دوای رووداوەکەشەوە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە “فەڕەنسا لە بەرامبەر چەکدارانی ئیسلامیدا خۆی بەدەستەوە نادات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button