کۆمپانیای فایزەر

ڤاکسینەکەمان ساختەکراوە

لڤین:

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، هەریەك لە کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتیك رایانگەیاند، ڤاکسینێکیان پەرەپێداوە و کاریگەریەکەی ٩٥% و نرخەکەی ٢٠ بۆ ٤٠ دۆلاری ئەمریکییە،

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی لە زاری کۆمپانیای دەرمانی فایزەرەوە بڵاویکردەوە، ژماریەك لە ڤاکسینەکانی ئەو کۆمپانیایە لە پۆڵەندا و مەکسیک ساختەکراون”

ئاماژە بەوەشدراوە،” ئەو ڤاکسینانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە و دوای تاقیکردنەوە دەرکەتووە ساختەن”.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە ڤاکسینی ساختەدا و بە مەترسییەکی جددی بۆ سەر تەندروستی گشتی ناوزەندی کرد.

تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، نزیکەی ٨٠ کەس لە مەکسیک ئەو ڤاکسینە ساختەیەیان وەرگرتووە و تا ئێستا دووچاری هیچ زیانێکی تەندروستی نەبوونەتەوە.

سەبارەت بە ڤاکسینە ساختەکە گۆڤاری وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندووە” هیچ کەسێك لە پۆڵەندا ڤاکسینە ساختەکەی وەرنەگرتووە”.

گۆڤارەکە ئاشکرایشی کردووە” داواکارییەکی جیهانی لەسەر ڤاکسین هەیە بەوهۆیەوە خەڵکێکی زۆر ئەو هەلە دەقۆزنەوە ساختەی دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button