وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

بیڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز ئەوپەڕی کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە

لڤین:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی‌، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە” ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین، کە ئەوپەڕی کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە”.

ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه‌ی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی:

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆدا دەرکەوت بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوە و لاپەرەکانی بڵاوکراونەتەوە، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین، کە ئەوپەڕی کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە، لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووە، بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینییە.

لێرەوە جەخت دەکەینەوە لە مامەڵەی یاسایی و بە سزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێت بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

٢٣ / ٤ / ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button