داوا لە خەڵكی شنگال و ئێزیدییەكان دەکرێت بڕژێنە سەرشەقام

لڤین:

رۆژی ٢٦ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ دو گەنجی عەشیرەتی شەممەر لەسەر ڕێگای نێوان تل عوزێر و شەنگال کوژران، دوای روداوەکە هەر ئەو ڕۆژە چوار گەنجی ئێزدی کە تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵاندایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دو گەنجە دەستگیرکران.

رۆژی ٢١ی ئەم مانگە، دادگای موسڵ، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو چوار گەنجە ئێزدییەدا سەپاند، کە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، پێویستە سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر بکات”.

هاوڵاتیانی ئێزدی لە شنگال لەدژی بڕیاری دادگایەكی عێراق، بۆ سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار گەنجی ئێزدیدا ڕژانە شەقام و دەستیان بە ڕێپیوان کرد.

ڕێپێوانەکە لە مەیدانی “حەی نەسر” بە بەشداریی سەدان کەس کە زۆربەیان ژنن دەستیپێکرد، ڕێپێوانکەران وێنەی ئەو چوار گەنجە ئێزدییەو دروشمی “بێدەنگی پشتیوانییە لە ستەمكاران”یان بەرزكردۆتەوە لەگەڵ وتنەوەی “دادپەروەری”.

سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگا، ئەنجومەنی خۆسەریی شنگال لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو، بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو گەنجە ئێزییدیانە “بڕیارێكی سیاسییە”و “حكومەتی عێراق یاسا تەنها بەسەر كۆمەڵگەی ئێزیدیدا دەسەپێنێ و جێبەجێ دەكات، لەكاتێكدا هەزاران چەكداری داعش دەستگیركراون و وێڕای بونی بەڵگەی تەواو لەسەر ئەوەی دەستیان هەبوە لە رشتنی خوێنی ئێزیدییەكاندا، بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرنەچوە”.

ئەنجومەنەكە داوای لە خەڵكی شنگال و ئێزیدییەكان كردبوو” دژی ئەو “ستەمە” بڕژێنە سەر شەقامەكان و وتبوشی”ئەگەر ئەمڕۆ بێدەنگ بین بەرامبەر بەوانە، ئەوا بە پاساوی جیا خەڵكی دیكە لەسێدارە دەدرێن، ئێمە ئەم هەنگاوە لە حكومەتەوە بە كۆمەڵكۆژییەكی نوێ بەرامبەر بە كۆمەڵگەی ئێزیدی دەزانین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button