توركیا لە پرۆگرامی F-35 دەکرێتە دەرەوە

لڤین:

پرۆگرامی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی F-35 بە بەشداری چەند وڵاتێک دامەزراوە کە بریتیە له‌ وڵاتەکانی توركیا و ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، ئوسترالیا، دانیمارک، كه‌نه‌دا و نه‌رویژ.

لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند” به‌ فه‌رمی ئاگادارینامه‌یه‌ك دراوه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی توركیا له‌ پرۆگرامی F-35”.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو به‌رپرسه‌ ورده‌كاریی له‌باره‌ی چۆنێتی ره‌وانه‌كردنی ئاگادارینامه‌كه‌ ئاشکرا نەکردووە و هەتا ئێستا پەنتاگۆنیش ئەوزانیاریەی ئاشکرا نەکردووە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا به‌رپرسه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووە له‌ ئاگادارینامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦دا به‌ واژووی وڵاتانی به‌شدار هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و توركیا له‌ ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٧دا یاداشته‌كه‌ی واژووكردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ و توركیا له‌ ده‌قی نوێی یاداشته‌كه‌دا به‌شداریی پێنه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی یاداشته‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٦ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت هاوبه‌شه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ نوێكراوه‌ته‌وه‌ و هیچ به‌شدارێكی هاوبه‌ش بۆ یاداشته‌كه‌ زیاد نه‌كراوه‌.

لە کۆتای لێدوانەکەیدا بەرپرسەکەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)توركیا وه‌ک هاوبه‌شێكی به‌رهه‌مهێن به‌شداریی له‌ یاداشتی هاوبه‌شی لێكتێگه‌یشتنی پرۆگرامی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی F-35 دا كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button