لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆرلە خورمای ناتەندروست و کەڕوولێدراو داگیرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیم قامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیان لە ڕێکەوتی ١٨ / ٤ / ٢٠٢١  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر(ھۆبەی بازگەکان) لەبازگەی ھیران،توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی( ٤٠٠ )کارتۆن کەدەکاتە( ٢ ) تۆن لەخورمای ئێرانی لەجۆری مریم،لەناو بارھەڵگرێکی جۆری کیا، خاوەنەکەی ھەولیداوە بیھێنێتە ناوشاری ھەولێر ساغی بکاتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی ھەولێر،پشکنینی پێویست بۆخورمایەکە ئەنجامدرا،دەرکەوت ئەو جۆرە خورمایە ناتەندروست و کەڕووی لێدراوە ناشێت بۆ خواردنی مرۆڤ.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە شايەنی باسەبۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر خاوەنەکەی و شوفێرەکەی دەستگیرکران و دستبەسەر ئۆتۆمبێلەکە داگیراو سەرجەم بڕە خورمایەکە لەناوبردرا،ڕێکاری ياسايی گیرایەبەر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button