وه‌زیرى ته‌ندروستى عیراق:

پاسپۆرتێكى تایبه‌ت دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنایان به‌كارهێناوه‌

لڤین:

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ی نیاسانی ٢٠٢١ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌رى شه‌فه‌ق نیوز حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عیراق رایگه‌یاندووه‌، پاسپۆرتێكى تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانى عیراق دروست ده‌كرێت كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ پێكوته‌ى ڤاكسینى كۆرۆنایان به‌كارهێناوه‌.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ته‌میمى ، ئه‌وه‌شى بۆ ئاشكراكردووە، ئه‌م پاسپۆرته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ڤاكسینى كۆرۆنایان به‌كارهێناوه‌ و ده‌یانه‌وێ گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجام بده‌ن.

هەروەها وەزیری تەندروستی عێراق ئەوەیشی خستوەتەڕوو، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ پشت به‌ رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ‌ ناونوسكردنى هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا ، شێوازى ناونوسكردنه‌كه‌ش بریتى ده‌بێت له‌ تۆماركردنى زانیارى ورد له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا به‌كاردێنێت.

له‌باره‌ى زیانه‌كانى به‌كارهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌زیرى ته‌ندروستى دڵنیایى كردووەتەوە،‌ كه‌ تا ئێستا هیچ زیانێكى نه‌بووه‌ و له‌لایه‌ن ته‌ندروستى جیهانیشه‌وه‌ دانى پێدانراوه‌.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ته‌میمى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوە ، نه‌خۆشخانه‌ى نه‌هروان ده‌كریته‌وه‌ له‌مانگى ئابى ئه‌مساڵ كه‌ پێك دێت له‌ حه‌وت قات و هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى و ٢٠٠ قه‌روێڵه

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button