پۆلیسی گه‌رمیان

منداڵێک بەهۆی کەوتنی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەستدا

لڤین:

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕایگەیاند” نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەیدا سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵەکە وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکرای کردووە” باوکی منداڵەکە ووتویەتی لەماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەکەیدا کەوتوە بە ناوی (بارین اکبر حسین ) لەدایکبووی ٢٠١٦ و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button